بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٤٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٣٧ هەزار و ٨٧٨ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤٨ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٤٠٨ کەس و ١٩٨ هەزار ٩٤٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
342/